‎ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، هەر بژمێرێك ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمارنەكات ڕاستەوخۆ سزا دەدرێت.


‎د. ئەحمەد كەركوكی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، هەر بژمێرێك ناوی هەر ماڵ و كەسێك بە بیانووی جیاوازەوە تۆمارنەكات ڕاستەوخۆ بەبڕیاری پارێزگاری كەركوك لەكارەكەی دووردەخرێتەوە.


جەخت لەوەشدەكاتەوە، فۆنتی كوردی بۆ ئایپادی دەستی بژمێرەكان زیادكراوە لەپێناوی نووسینی ناوە كوردییەكان وەك خۆی، بەپێویستیشی دەزانێت هەموو كوردێكی ڕەسەن هەست بە بەرپرسیارێتی بكات و بگەڕێتەوە بۆ شارەكەی خۆی و ناوی خۆیان لە سەرژمێری تۆمار بكەن.