نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی هاوخەمی بۆ رووداوی تەقینەوەكەی خورماتوو بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو كردەوە تیرۆریستییە ئەوە دەسەلمێنێت كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی راستەقینەیە و هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێم و ناوچەكە بەگشتی.  
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم...

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مڕۆی كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی سنووری خورماتوو ده‌كه‌م كه‌ له‌ كاتی ئه‌ركدا و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به‌ ئۆتۆمبیلی لیوایه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا‌، سێ پله‌دار شه‌هید بوون. له‌ خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت. هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای سه‌لامه‌تی و زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات. بۆیه‌ جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه‌.