بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین جەمال مەلاهۆمەری دەکات و دەڵێت، "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئامانجی کوڕتانم پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و خزمانی زەنگەنە دەكەم".

دەقی پرسەنامەکە...

‎هەڤاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک جەمال مەلاهۆمەری

‎بەڕێزان لە خزمانی زەنگەنە

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک ئامانجی کوڕتانم پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی سەربەرز و خزمانی زەنگەنە دەكەم كە نموونەی باڵای خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان