وەزارەتی خوێندنی باڵا ١٠ رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و بەشداری پرۆسەی سەرژمێری گشتی بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریاندا بە رێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێم بۆ ماوەی ١٠ رۆژ.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکراوە، "لە رێکەوتی ١٦ تاکو ٢٦/ ١١/ ٢٠٢٤، ئەو ماوەیەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت".