شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێم دەكات
ئاکام
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٣
شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت كەشێكی ناجێگیر لە ١٧ تاوەكو ٢٠ـی مانگ روو لە هەرێم و عیراق بكات و شەپۆلێكی باران بارینی مامناوەند زۆربەی ناوچەكان بگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق شارەزای كەشناسی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت لە ١٧ تاوەكو ٢٠ـی ئەم مانگە كەشی هەرێمی كوردستان و عیراق ناسەقامگیر بێت و شەپۆلێكی باران مامناوەندی سەرتاسەری سەرجەم ناوچەكان بگرێتەوە.
دەشڵێت، شەپۆلی بارانبارینەكە لە دهۆكەوە دەستپێدەكات و رۆژی دووشەممە بارستە هەوایەكی سارد لە ئەوروپا و روسیاوە روو لە هەرێم دەكات و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.
هاوكات، كەشناسی عیراقیش رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارین لە رۆژئاوا و باشووری عیراقەوە دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت.