حكومەتی هەرێم ٩ رۆژ پشووی بۆ بەشێك لە فەرمانبەران راگەیاند
ڕێباز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٥٦
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم رایگەیاند، پشوی رۆژانی ١٥ تا ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا ئەو فەرمانبەر و خوێندكارانە دەگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستورن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، پشووی رەسمی بەهۆی ئەنجامدانی سەرژمێری، لە رۆژی ١٥ تاوەكو ٢٣ی ئەم مانگە تەنیا بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و سەربازی و ئاسایشی ناوخۆ و خوێندكاران دەبێت لە گشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان، كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عیراقن.
دەشڵێت، ئەم پشووە جگە لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی مانگی ١١ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستوور نین.
ئەو رونكردنەوەیەش دوای ئەوە دێت پێشتر حكومەتی هەرێم بۆ خەڵكی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ی دەستور ٩ رۆژ پشووی راگەیاند.