دەقی پەیامەکە...

بەڕێزن بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری خوالێخۆشبوو لیوا خۆشەوی 

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوەختی کاک (مستەفا لیوا خۆشەوی)مان پێگەیشت.

‎ بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.

‎لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان