لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە قەزای شەقڵاوە باوک و کوڕێک گیانیانلەدەستدا
کوردسات نیوز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٤
٥٢٩
موحسین قەسرۆکی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٥:٣٠ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لە مەفرەقی مامەجەلکە ـ نزیک قەزای شەقڵاوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و بەھۆیەوە چوار کەس بوونەتە قوربانی.
وتیشی، دوو کەس لە قوربانیەکان گیانیانلەدەستداوە کە لە باوک و کوڕێکن بەناوەکانی وەستا عیماد خاوەنی چێشتخانەی عیماد لە شەقڵاوە کوڕەکەی بە ناوی یوسف، دوو کەسیش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بە سەختی بریندار بوون.
وتیشی تەرمی کوڕ و باوکەکە رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون، چارەسەری پێویستیش بۆ بریندارەکان کراوە.