وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بەهۆی ساڵیادی کیمبارانکردنی ھەڵەبجەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەسەر ئاستی جیھانی بە جینۆساید بناسینێ و لە ھەمانکاتدا داوا  لە حکومەتی عێراقیش دەکات ھەرچی زووە قەرەبووی زیانلێکەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە.

دەشڵێت، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کەیسە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و فەراھەمکردنی خزمەتگوزارییەکان.