لەتیف نێروەیی: وەزیرەکانی یەکێتی دەنگیان لەسەر دواخستنی دابەشکردنی مووچە نەداوە
کوردسات نیوز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٤
٩٨٩
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە، ئەو وەزیرانەی یەکێتیش کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.
دەشڵێت، یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندایە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووە و سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغداد مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.