کۆمیسیۆن: تائێستا لە دھۆک و سلێمانی ١٠ کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
٣٧٩
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسنوری سلێمانی تائێستا ھیچ ھاوپەیمانێتییەک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارنەکراوە، بەڵام چوار کەس وەک کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە.
ھاوکات، خالید عەباس بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دھۆک شەش کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بەڵام ھیچ ھاوپەیمانێتییەک تۆمارنەکراوە.
رۆژی ١٤ی ئادار کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدە سەربەخۆکان و کاندیدی حزب و ھاوپەیمانێتییەکان، ھەروەھا لە ١٣ تا ٢٢ی ئادار لیستی کاندیدەکان وەردەگیرێت.