لەمساڵدا ١١٨ ژن لە باكوری كوردستان كوژراون
زاهیر
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢١
لەمساڵدا زیاتر لە ١١٠ ژن لە باكوری كوردستان كوژراون، لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش لانیكەم ١٨ ژن كوژراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی ئامەد لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەنها لەمساڵدا لانیكەم ١١٤ ژن لە باكوری كوردستان كوژراون، كە ٥٧ كەسیان قوربانیی توندوتیژی بون لە لایەن كەسوكاری خۆیان یان بە دەستی ئەندامێكی خێزانەكانیان كوژاون.
هەر ئەمڕۆ تۆڕی مافەكانی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، لەمساڵدا لانیكەم ١٨ ژن لە رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون كە حەوت كەسیان پێشتر داوای جیابونەوەیان رادەستی دادگا كردووە، كە ١١ ژنیان لە لایەن هاوسەرەكانیانەوە كوژراوان و تەمەنی زۆربەی قوربانیانیش لە نێوان ١٨ بۆ ٥٠ ساڵدا بوە.
ئەو رێكخراوەیە رونی كردوەتەوە جگە لە توندوتیژیی خێزانی بەرامبەر ژنان لانیكەم ١٤ ژنی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كراون و سزای زیندانییش بەسەر ١٦ ژندا سەپێنراوە دوو چالاكوانی ژنیش مەترسیی لەسێدارەدانیان هەیە.