بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی عیراقی دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئازاری ٢٠٢٤
٣٠٩
بەڕێز رائید فەھمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عیراقی
ھاوڕێیان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، کادران و لایەنگرانی حزب
بەبۆنەی یادی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عیراقیی تێکۆشەر، پیرۆزبایی گەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و ھێزە خەباتگێڕەکەتان دەخوازم.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی حزبی شیوعیی عیراقی دەڕوانێت و ھەڵوێستە نیشتمانی و مێژووییەکانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنێت، ھاوسۆزی و ھاوخەباتیتان لەگەڵ گەل و پێکھاتەکانی وڵاتدا شەرەفمەندییەکی گەورە بوو ئێوە و قوربانیدانەکانتان مایەی رێز و ستایشی ئێمەیە.
ئەم رووانینەشمان لە دیدی رابەر و سەرکردەی کۆچکردوومان سەرۆک مام جەلالەوە وەرگرتووە کە بەردەوام جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو حزب دەکردەوە لە خەباتی ھاوبەش دژی دیکتاتۆریەت و پاشان لە عیراقی فیدراڵیشدا.
پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندی حیزبەکەتان.. سڵاو بۆ گیانی شەھیدانتان لە رێگای ئازادی و دیموکراسی
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان