لێخۆشبوون بۆ بەشێک لە کۆمپانیاکانی ھەرێم دەکرێت
کوردسات نیوز
٦ی ئازاری ٢٠٢٤
٢٣٤
نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، دوای سەردانەکەی وەزیری بازرگانی عێراق بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی، لە رێگەی چەند خاڵێکەوە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانیان خستوەتە بەردەست وەزیری بازرگانی و داوایانکردوە کێشەی ئەو کۆمپانیایانەی ھەرێم لە بەغداد تۆمارن و رووبەڕووی غەرامە و قەرز بونەتەوە، لێخۆشبونیان بۆ بکرێت.
وتیشی، ئەو خاڵانەی داوای چارەسەرکردنیان کردووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاریان لەسەر دەکرێت، لە ئێستاشدا ئەو کۆمپانیایانەی لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن و لەبەغداد خۆیان تۆمارکردووە و قەرزدارن یان غەرامەیان لەسەرە لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت.
ھاوکات داوادەکات، ئەو کۆمپانیایانەی غەرامەیان بەسەردا سەپێنراوە بە زووترین کات سەردانیان بکەن، بە مەبەستی لێخۆشبوون پێش ٢٦ی نیسانی داھاتووە، چونکە ئەو وادەیە دوا کاتی لێخۆشبوونە.