ئەوانەی لە ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ مامەڵەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتریان کردووە دەتوانن وەریبگرنەوە
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٤
١٬٤٦٣
کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق–سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکات، کە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ تا ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ مامەڵەی تۆماری بایۆمەترییان ئەنجامداوە سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان.
دەشڵێت، ناوەندەکان رۆژانە لە سەعات ھەشتی بەیانی تا سێی دوانیوەڕۆ کراوەن، ئەو کەسەی دەیەوێت کارتەکەی وەرگرێتەوە پێویستە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی یاخود رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی پێبێت.