مەسرور بارزانی: پێویستە دابینکردنی شایستە داراییەکان لەڕێگەی حکومەتی ھەرێمەوە بێت
کوردسات نیوز
٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤
٢١٣
مەسرور بارزانی لە میانەی مێزگردێکی تایبەتدا لە واشنتۆن رایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و پێویستە ڕێز لە دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی بگیرێت و وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو مافە رەوا و دەستوورییەکانی داوە و ئامادە نییە لە ژێر ھیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت.
مەسرور بارزانی دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات و گرنگە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
باسی لە پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی دامەزراوە فەرمیی و دەستوورییەکانی حکومەتی ھەرێم کرد.