لە قامیشلۆ ھێرشکرایەسەر بارەگایەکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات
هیوا
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٤
٦٢٩
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) کە نوێنەرایەتی باڵی سیاسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان دەکا، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ بە بۆمبی دەستی ھێرشکراوەتەسەر بارەگەکەی لە قامیشلۆ، ئەوەش باجی ھەڵوێست و دەستپێشخەرییەکانیەتی بۆ بەھێزکردنی گفتوگۆی ناوخۆیی لە سوریا و دروستکردنی گۆڕانکاری بەشێوەی دیموکراسی لە وڵاتدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای بە ئامانجگرتنی بارەگاکانیان و ئەو ئاستەنگیانەی دێتە بەردەمیان، بەڵام ئەوان لە ھەوڵەکانیان بۆ بەدیھێنانی ئارامی سیاسی لە سوریادا بەردەوام دەبن.