دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر پێنج ماددەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی شوباتی ٢٠٢٤
٢٦٨
سکاڵاکە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە، تیایدا داواکراوە ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم ژمارە یەکی ساڵی ١٩٩٢ بە نادەستوری دابنرێت، کە تایبەتن بە بازنەی ھەڵبژاردن و کورسی کۆتاکان.
ئەمە ١٢یەمین جارە کە دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سکاڵای دژ بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەو سکاڵایە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ەوە تۆمارکراوە.
دوایین جاریش کە دادگای فیدراڵی لەسەر ئەو سکاڵایە کۆبووەوە، رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بوو.