زیندانییەک لە کەلار لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ھەڵات
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤
١٬١٠٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمشەو زیندانییەک بە بیانووی نەخۆشی داوای کردووە سەردانی پزیشک بکات، تیمەکانی پۆلیسیش ھەستاون بە گواستنەوەی و پێش ئەوەی بچنە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانەکە زیندانییەکە لە دەست مەفرەزەکانی پۆلیس ھەڵاتووە.
وتیشی، زیندانییەکە بەپێی ماددەی ٤٤٣ی تایبەت بە دزیکردن دەستگیرکرابوو، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و ھەوڵی دەستگیرکردنەوەی دەدەن.