فەرید عەتا ھاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیان، رەشنوسی چەند یاسایەکیان ئامادەکردووە لەوانە یاسای دادگای پاراستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و یاسای ھەڵبژاردن و یاسای شارەوانی و رەشنوسی یاسای کاری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانە.

 ئاماژەی بەوەشکردووە،  ناو و پێشنیازەکان لەلایەن ئەنجومەنی گەلی دیموکرات و ئەنجومەنی داد لە پارێزگاکان کۆکراونەتەوە بەمەبەستی پێکھێنانی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان و لەچەند ڕۆژی داھاتوودا یاساکانیش پەسەنددەکرێن.

 ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکرات راشیگەیاندووە، دوای تەواوکردنی دروستکردنی ئەو دامەزراوانە و پەسەندکردنی یاسا و کەسەکان، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رادەسپێرن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان لە مانگەکانی شوبات و ئازاری داھاتوودا ئەم ڕێکارە یاساییانە تەواو دەکرێن.

ئاشکراشیکردوە، ھەڵبژاردنی ئەنجومەن و کانتۆنەکان، ئەنجومەنی جێبەجێکردن و ئەنجومەنی گەلان، دوای ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا بەرێوەدەچن.