لە کۆبوونەوەکەدا دەرفەتەکان و چۆنییەتیی برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەرمەنستان بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا، دۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان، کاریگەری و لێکەوتەکانی رەوشی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ لە ئۆکرایینا، خرانە بەر باس و بیروبۆچوونیان لەبارەیانەوە، ئاڵوگۆڕ کرد.

ھەردوولا ئامادەیی و خواستیان بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا دەربڕی و لەمبارەیەوە باس لە بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەرمەنستان کرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دۆخی ناوچەکە بەگشتی و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان تاوتوێ کرد و داکۆکییان لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.