گوھدار زێباری یەکێک لە سزادراوانی بادینان دوای سێ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردن ئازادکرا
کوردسات نیوز
١٧ی شوباتی ٢٠٢٤
٤٠٢
بەشدار حەسەن پارێزەری گوھدار زێباری بە کوردسات نیوز راگەیاند، دوای سێ ساڵ و شەش مانگ گوھدار زێباری یەکێک لە حوکمدراوانی بادینان ئەمڕۆ ئازاد کرا، وتیشی، ئەگەر بڕیارەکەی لێخۆشبوونی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نەبووایە، دەبوو سێ ساڵێکی تریش لە زیندان بمێنێتەوە.
ئەیھان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینانیش رایگەیاندووە، رۆژنامەنووس گوھدار زێباری بە شێوازێکی ناشیرین لە بەرامبەر فاملی مۆڵی ھەولێر بەبێ ئاگاداری کەسوکاری کە لەبەردەم ئاسایش بوون ئازادکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژنامەنووسان شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و سڵێمان ئەحمەد و عەباس ئاڤاشین کە تائێستا لەزیندان ماونەتەوە، مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە.