بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بارین لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دووبارە چالاکدەبێتەوە و ناسەقامگیری کەشوھەوا بەردەوام دەبێت و بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و بەخوڕ دەبێت و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

دەشڵێت، پێشبینی دەکەن بڕی دابارین لە ناوچانەکانی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر و  بەشێک لە سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ زیاتر بێت . 

وتیشی، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا، لە سەنتەری ھەولێر ١٨.٦ ملیم و لە سەنتەری سلێمانی ٤١.٢ ملیم و لە سەنتەری کەرکوک ھەشت ملیم و لە ھەڵەبجەش ٤٥.٣ ملیم باران باریوە و زۆرترین بڕی بارانیش لە یاخسەمەر باریوە کە ١٣٠.٢ ملیم بووە.