لە مێرگەسۆر ھەورەبروسکە لە بارەگایەکیدا و سێ پێشمەرگە گەیەندرانە نەخۆشخانە
کوردسات نیوز
١٥ی شوباتی ٢٠٢٤
٥٩٠
دکتۆرە ھەرمێ جەلال بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رووداوەکە سەعات ٣:٢٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی مزووری باڵا روویداوە و تیایدا ھەورەبروسکە لە "رەبایەیەکی" پێشمەرگەی داوە و پێنج پێشمەرگە تەندروستییان تێکچووە.
وتیشی، دوو لە پێشمەرگەکان پێویستییان بە چوون بە نەخۆشخانە نەبووە و سێ پێشمەرگەکەی دیکەش تەندروستییان جێگیرە و لەچەند سەعاتی داھاتوودا رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.