دەقی پەیامەکە...

بە ناوی خوای گەورە و میھرەبان
 
برای خوشەۆیست کاک بافڵ تاڵەبانی

سڵاوی خواتان لێبێت

ئەم سەرکەوتنە گەورەییە کە لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی دەرەوەی ھەرێم جەنابتان بەدەستانھێنا جێگای رێز و پیرۆزبایی لێکردنە، ھیوای سەرکەوتنی زیاتر دەکەم  کە گومانی تێدا نییە لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان رەنگ دانەوەی دەبێت.

ھەر شاد و سەر فیراز بن

براتان
ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی