قوباد تاڵەبانی: بە بیستنی ھەواڵی کۆچیدوایی فریاد ھیرانی دڵگران بووم
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
٨٦٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی فریاد ھیرانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (فریاد ھیرانی) تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و نوسەرو رۆژنامەنووس، نیگەران و دڵگران بووم.
بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال