دەقی پەیامەکە...

بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە 

‎بە خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەلاو ئیسماعیل عەبدوڵا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوخەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان