حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ  تیمێکی وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵی، گەیشتنە ھەرێم و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازییان لێکرا. 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، حەیان عەبدولغەنی رایگەیاند، ئامانجیان لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکانە سەبارەت بە ھەناردەی نەوت و لێکتێگەیشتنی سەرەتایش ھەیە و لە قۆناغی سەرەتادا دەیانەوێت ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە. 
ھاوکات وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێمیش وتی، کێشەی سەرەکی بەردەم ھەناردەی نەوت تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەکەیەتی. 

بە وتەی پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەزیری نەوتی عێراق و تیمەکەی دوو بۆ سێ رۆژ لە ھەرێمی کوردستان دەمێننەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکانیان کێشەی تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت و رێکارەکانی دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمە.