پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەردانی وەفدی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئارەزوومەندانەیە و نیشاندەری نیەتی جددی حکومەتی ھەرێمە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لە سەر سەرجەم پرسە داراییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، تیمی حکومەتی راسپاردووە تەنانەت یەک پرسیاری بێ وەڵامیش نەھێڵنەوە و زۆر شەفافانە ھاوکاربن.

 وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە  چوارچێوەی دەستوری عێراقی فیدراڵ، بە دوای چارەسەرێکی ڕیشەییەوەیە بۆ پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی کوردستان.