نەوت و کانزاکانی سلێمانی: دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و بەمنزیکانە سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٢٬٥٦٥
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نۆی ئەم مانگەوە دەستکراوە بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی کە ساڵی رابردوو تەواو نەکراون، تا ئێستاش بڕی پێنج ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار لیتر نەوت بەسەر ٢٨ ھەزار و ٩٤٥ خێزان لە سنوری قەزای پێنجوێن و ناحیەکانی و قەزای سەیدسادق و ناحیەکانی ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دابەشکراوە، پڕۆسەکەش بەردەوامە و بەمنزیکانە شاری سلێمانی و دەوروبەری دەگرێتەوە.
سەبارەت بە دابینکردنی نەوتیش لەلایەن عێراقەوە رایگەیاند، ھەوڵێکی زۆریان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق داوە بۆ دابینکردنی بەشە نەوتی پارێزگای سلێمانی وەک پارێزگاکانی دیکەی عێراق و پێش ھاتنی وەرزی سەرما قسە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کراوە، بۆیە پێویست ناکات ھیچ لایەنێک و فراکسیۆنێکی پەرلەمانی موزایەدە لەسەردابینکردنی نەوتی ھاووڵاتیان بکات، لە سنوری پارێزگای سلێمانی.