٧٠ کورسی وەک سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە روسیا رادەگەیەندرێت
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٩١٣
١ . مەرجەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس:
• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە ھیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٥ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٠ کەمتر نەبێت، ھەروەھا بۆ ئەو خوازیارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە %٧٥ کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
٢ . بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە ھەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
٣ . بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە ھەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.
- تێبینیە گشتیەکان:
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان ھیچ فایلێکی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەی خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).
• ھەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.