وەزیری ناوخۆی عێراق لە هەولێرە و چەند دۆسییەکی ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ دەکات
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٨٠٢
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانیک گەیشتە ھەرێمی کوردستان، ئامانج لە سەردانەکەشی بەشداریکردنە لە کۆنفرانس "بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان".
ھاوکات لە سەردانەکەیدا وەزیری ناوخۆی عێراق پرسی رێککەوتنی شەنگال و رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران کە بەشێکی پەیوەستە بە حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم تاوتوێ دەکات.