جنین پلاسخارت: دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بە دوور بێت لە ناکۆکی سیاسی
کوردسات نیوز
١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬٢٦٥
جنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی بەغداد ڕازی بوو ھاوکاری دارایی ھەرێمی کوردستان بکات لە شێوەی قەرز بۆ سێ مانگ، ئەوەش وا دەکات حکومەتی ھەرێم بتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات.
وتیشی، کاری زۆریان لە پێشە بۆ ئەوەی چیتر فەرمانبەرانی حکومی مووچەکانیان دوانەکەوێت، دەبێت مووچەی فەرمانبەران بە دوور بێت لە ناکۆکی سیاسی.
ھەروەھا سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش وتی، ھیوادارین وادەی ئەو ھەڵبژاردنە نەبێتە قوربانی ململانێی سیاسی ناوخۆیی و سیستەمی دیموکراسی لە ناوچەکەدا بچەسپێت.