سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە لە کارنامەکەیدا نییە
کوردسات نیوز
٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٣٠٧
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بڵاوکردەوە و بەپێی کارنامەکەش کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکھاتووە، کە میوانداریکردنی نوێنەری حکومەتە بۆ وەڵامدانەوەی سەرنج و تێبینییەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و دانانی میکانیزمێک بۆ بەھێزکردنی رۆڵی چاودێری بەپێی دەستوور.
لەماوەی رابردوودا، چەند جارێک پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە خرایە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ ئەوەی بە کۆی دەنگی پەسەندبکرێت و ھەڵەبجە ببێتە ١٩ ھەمین پارێزگای عێراق، بەڵام ھەر جارە و بە پاساوێک دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە دواخرا.