باڵی کامیلی حاجی عەلی لە بزوتنەوەی ئیسلامی جیابووەوە و حزبێکی نوێی راگەیاند
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
١٬١٣٠
محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دوای دوو ساڵ لە ناکۆکی لەگەڵ باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز نەگەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە ئەمڕۆ حزبێکی نوێیان راگەیاند.
وتیشی، حزبەکەیان بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێم و عێراق دەکات، باوەڕیشیانوایە ئەوان خاوەنی راستەقینەی بزوتنەوەی ئیسلامین.
ھاوکات ئەمڕۆش بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان باڵی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز گەڕی دووەمی کۆنگرەی دامەزراندن ئەنجام دەدات و سەرلەنوێ رابەر و ئەنجومەنی شوورا ھەڵدەبژێرێتەوە.