لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگایەکی چەک لە سپیلک تەقینەوەیەک رویداوە
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٤٠٨
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئیدارەی سۆران رایگەیاند، روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگایەکی چەک لە سپیلک رویداوە و تیایدا گولە ھاوەنێک تەقییوەتەوە، کە بەھۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای روداوەکە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون و دواتریش بۆ چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشخانەکانی ھەولێر گوازراونەتەوە.