حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەلێدوانێکدا بۆ ناوەندی ھەواڵی نیشتیمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا لە رۆژانی داھاتوودا سەردانی عێراق دەکات و سەرەکیترین ئامانجی سەردانەکەش پرسی ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەبێت لەرێگەی بەندەری جەیھانەوەو بەم نزیکانەش ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.