لە ئاھەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە حەویجە زیاتر لە ١٠٠ کەس ژەھراویبوون
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
٣٦١
بەپێی ئەو زانیاریانە لە فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوکەوە بە کوردسات نیوز دراوە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لە ئاھەنگێکی بوک گواستنەوەدا لە قەزای حەویجە، زیاتر لە ١٠٠ کەس دوای خواردنی نانی ئێوارە، ژەھراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ھۆکاری ژەھراویبوونی ئەو کەسانە خواردنی تێکچوو بووە و سەرجەمی ئەو کەسانەی ژەھراویبوون، چارەسەریان بۆ کراوە و نەخۆشخانەیان بەجێھێشتووە.