بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادە شەھیدی فەرماندە سەید ساڵح دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢٣
٥٨٢
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدی فەرماندە سەید ساڵح
بۆ کۆچی دوایی سەید جەمال سەید حەمد، تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری بناری کۆیە و برای شەھیدی فەرماندە سەید ساڵح، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان