بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی مام عەبدوڵا مام قادر گردەسۆری دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢٣
٢٬٧١٨
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی پێشمەرگەی دێرین، مام عەبدوڵا مام قادر گردەسۆری
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مام عەبدوڵا مام قادر گردەسۆری، پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتی دیاری ھەولێرمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان