خانەوادەی گوھدار زێباری: رەوشی تەندروستی گوھدار زێباری لە ئاسایشی گشتی ھەولێر ناجێگیرە
هادی
١٩ی ئابی ٢٠٢٣
٦٩٠
خانەوادەی گوھدار زێباری لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، رەوشی تەندروستی گوھدار زێباری لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زۆر نا جێگیرە، چوار رۆژە لە مانگرتن بەردەوامە و تا ئێستا ھیچ چارەسەرێکی پزیشکی و بەدەنگەوە چونی لایەنی پەیوەندیداری نەبووە، گوشارێکی زۆریشی لەسەرە مانگرتنەکەی بشکێنێت، بەڵام گوھدار زێباری بەردەوامە لەمانگرتن تا ئازادبوونی.
لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەئێستادا گوھدار زێباری لە ھۆڵێکدایە ١٦٠ کەسی تری تێدایە و رەوشی لەناو زیندان لە مەترسیدایە، لەبەرئەوەش داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کونسوڵخانە و لایەنە نێودەوڵەتیەکان دەکەن، بەزووترین کات بە ھانای گوھدار زێباریەوە بڕۆن، چونکە رەوشی تەندروستی بەرەو خراپتر دەچێت، ھەر حاڵەتێکی نەخوازراویش لەسەر تەندروستی گوھدار زێباری ڕووبدا لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشە.