قوباد تاڵەبانی: بەبیستنی ھەواڵی مەرگی نیاز دەرگەڵەیی دڵگران و نیگەران بووم
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢٣
٢٬٦٧٤
بەرێزان خێزان و بنەماڵەی (نیاز دەرگەڵەیی)
بەبیستنی ھەواڵی مەرگی (نیاز جەلال بەگ) ناسراو بە(نیاز دەرگەڵەیی)، دڵگران و نیگەران بووم.
شەھید تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی و خەباتکار و فەرماندەیەکی بەئەمەک بوو چەندین ئەرکی حکومیی و حزبی بەجێگەیاندووە و لەئاستی لێپرسراوێتیدا بووە، بەم بۆنە غەمناکەوە و سەرباری دەربڕینی پرسە و ھاوخەمیمان، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن لەبارەی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەوە تا تاوانباران بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.
خوای گەورە لە شەھید (نیاز دەرگەڵەیی) خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموولایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال