"د. هێرش سەید سەلیم"جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی دوو رۆژی تێستی دروستكردنی كارتی نێودەوڵەتی ڤالكسینیان دەستپێكردوە، میكانیزمی چۆنیەتی دەركردنی ئەو كارتەیان داناوە و هەفتەی داهاتوو پڕۆسەكە لە بڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.وتیشی، ئەو كەسانەی دەیانەوێت كارتی نێودەوڵەتیی وەربگرن، پێویستە كارتی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاكسینینان پێی بێت.