بافڵ جەلال تاڵەبانی : کارئاسانی تەواو دەکەن بۆ ھەموو جموجۆڵێکی بازرگانی
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٣٢٩
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"لە دەباشان پێشوازیكرد لە"د.مەهدی سەفەری"یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و"مەهدی شوشتەری"سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە دیدارێكدا جەخت لە فراوانكردنی هاریكاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردوولا كرایەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر رێوشوێنەكانی پەرەپێدانی كاری وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە هەرێم و كارئاسانی زیاتر بۆ خاوەنكار و سەرمایەدارانی ئێران تا لە هەرێم سەرمایەگوزاری بكەن و بەشداربن لە پێشخستنی ئابووری هەرێم.
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"پەرۆشی و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ زیاتركردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەربڕی و رایگەیاند، كارئاسانی تەواو دەكەن بۆ هەموو جموجۆڵێكی بازرگانی، و دەیانەوێت هاوكاریانبن بۆ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ خزمەتی زیاتر بە هەرێم بكات، هەروەها پشتیوانی یەكێتی دەربڕی بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكانی بەرەسمی ناساندنی دەروازەی"كێلی و شوشمێ و پشتە"كە هەزاران هەلی كار لە سنوورەكە دەڕەخسێنێت و كاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم.