قوباد تاڵەبانی: گرنگە كورد لە بەغداد یەك دەنگ و یەك ریز بێت
٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٨٧
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، جێگری سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە گرنگە كورد یەك دەنگ و یەكریز بێت بەتایبەت لەئێستادا كە قۆناغی دەستپێكردنی گفتوگۆكانە لە بەغداد ئەوەش لەپێناو باشتر دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دا.
لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەشەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و بەردەوامییش بەو پڕۆسەیە دەدرێت. لەوبارەیەوە ستایشی هێزەكانی هاوپەیمانان و بەریتانیاشی بەتایبەت كرد.
وەفدە سەربازییەكەی بەریتانیاش ئامادەییان دەربڕی بۆ هەماهەنگی زیاتر و بەردەوامی لەپشتیوانی كردنی هەوڵەكانی چاكسازی، راشیانگەیاند دەبێ هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراق ناكۆكییەكانیان وەلا بنێن و گفتوگۆ و دانوستان بكەنە بنەمای كاركردن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەدا.