لیژنەی شارەوانی پەرلەمان چاودێری جێبەجێکردنی یاسای تاپۆکردنی گوندەکان دەکات
کوردسات نیوز
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٥٣٢
لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم لەبارەی بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان و یاسای تاپۆکردنی ئەو گوندانەی دەکەونە سنوری شارەوانییەکان و یاسای تایبەت بە خانوی زیادەڕۆ کۆبونەوە و بڕیاردرا لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەردوولا پێکبھێنرێت بە مەبەستی چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی بۆ یاساکە دەرچووە.