فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٧٢٤
ماوەی ھەفتەیەکە بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست بە مەبەستی دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی گردبوونەوەتەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
لەو وچوارچێوەیەشدا، فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە ھەولێر گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن، بڕیاریشە یاداشتێکیش پێشکەشی حکومەتی ھەرێم بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی، ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست دوای ٣ ساڵ خزمەت، دەکرێت بە فەرمانبەری ھەمیشەیی.