دامەزراوەی ڤیم بە مەبەستی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ژنان کەمپەینی ژیانی ڕاگەیاند
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣٦١
شنیار فایەق بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە دامەزراوەی ڤیم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، کەمپەینی ژیان بۆ باسکردنی ژیانی ئەو کەسانەیە کە لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف کوژراون یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.
وتیشی، ئامانجی کەمپەینەکە ھەوڵدانە بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو دیاردەیە لە ھەرێمی کوردستان.