رۆژئاڤا: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی تورکیا
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٢٬١٣٢
نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکەپە و مەھەپە، بەردەوامە لە ھێرش و ھەڕەشەکانی لەسەر ناوچەکە و وەک یەپەگەش جەخت دەکەنەوە لە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی تورکیا، بە ستراتیژێکی نوێی جەنگی و ئەزموونی سەرکەوتنەکانیان لە دژی داعش لە کۆبانێ، پیشانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەدەن.