ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کێشەی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی تاووتوێکرد
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٥٥٥
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت لە ھەوڵی ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسانە بۆ خوێندن بە پێی کۆنمرە و شایستەبوون لەگەڵ پاراستنی کوالیەتی خوێندن.
وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران، لە ھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ چارەسەری کێشەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، لە بارەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێریش ڕایگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە لە نزیکترین کاتدا دەست بکرێت بە خەرجکردنی قەرەبوو بۆ خێزانە زیان لێکەوتووەکان.